نوێترین پێشهات دەرباری مووچە؛ ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو مووچە خەرج بکرێت

ئەمڕۆ هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی ڕێککەوتن و مەلەفی نەوتیش بەتەواوەتی ڕادەستی بەغدا کراوە. لەم یەک دوو ڕۆژە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئابی 2025 شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “ حکومەتی عێراق خۆی ڕایگەیاندووە کە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی ڕادەستی سۆمۆ کراوە و سۆمۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کار دەکات بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت.”

شاخەوان عەبدوڵا دەربارەی ڕەزامەندی تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاند، “ حکومەتی عێراق بەهۆی سکاڵاکانی لەسەر تورکیا پێویستە دووبارە ڕێککەوتنێکی نوێ بە مەرجی نوێ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئەنجام بدەن.”

لەلایەکی دیکەوە داڵ میدیا زانیویەتی،120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ئاماددەکراوە و کەمێک لەمەوبەر هەردوولا، حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی ڕێککەوتوون.

بەگوێرەی زانیاریەکانی داڵ میدیا، ئەمڕۆ یان سبەی ئەو بڕە داهاتە ڕادەستی بەغدا دەکرێت، دوێنێش شاخەوان عەبدوڵا ئەوەی ڕاگەیاند، “مەلەفی هەناردەکردنەوەی نەوت لە دەستی هەرێم نەماوە و بەتەواوەتی ڕادەستی بەغدا کراوە.”سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و دوای کۆبوونەوەکە، بڕیار وایە شاندێکی هەرێم بۆ پرسی ناردنی مووچە و هەماهەنگی هەناردەکردنەوەی نەوت سەردانی بەغدا بکەن، پێشبینییەکان ئەوە دەردەخەن ئەگەر هەیە لە هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران بدرێت.

هاوبەشی کردن

سبەی هەرێم داهات دەنێرێت و بەغداش مووچە

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دا و بڕیارە سبەیش وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ خەرجکردنی...

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی سلێمانی بکات و بەشداربێت لە کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی. ڕۆژی پێنجشەممە 28ی ئابی 2025 دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ...

خواردنگەیەک 35 هاووڵاتی ژەهراوی دەکات

ژمارەیەک هاونیشتمانی بەهۆی خواردنی خێرا لە یەکێک لە خواردنگە خێراکانی شاری دهۆک  ژەهراوی دەبن. ڕۆژی دووشەممە 25 ئابی 2025 مەتین جەمیل، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند؛ “ ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی خواردنی ژەمی ئێوارە...

شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە 

بڕیارە لە نزیکترین کات شاندی دەم پارتی بۆ ئیمڕاڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆببێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت، ئۆجەلان پەیامەکانی دەربارەی چەکدانانی پەکەکە بۆ ڕای گشتی...

نێچیرڤان بارزانی: له‌ هه‌وڵ و كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين هه‌تا رزگاركردنى دوايين رفێنراوى ئێزدى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ “به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان، ته‌نيا به‌ سزادانى تاوانكاران و ئه‌نجامده‌رانى جينۆسايده‌كه‌ نابێت، به‌ڵكوو به ئاوڕلێدانه‌وه‌ و كاركردنى جددى بۆ ئێزدييان ده‌بێت كه‌ هه‌موو لايه‌ن و...

بەهۆی نەدانی باج داوای داخستنی چاڤی لاند دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری لە پارێزگای سلێمانی لە نووسراوێکدا داوای داخستنی چاڤی لاند دەکات. لە نووسراوەکەدا کە دەست داڵ میدیا کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی...

یونامی: سزادانەکەی شێروان شێروانی مایەی تانە لێدانە

یونامی نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی سزادانی چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس شێراوان شێروانی و داوا دەکات حکومەتی هەرێم سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ...

منداڵێکی حەوت ساڵان لەسەر بان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار, منداڵێک لەسەر بانی ماڵی خۆیان دەکەوێتە خوارەوە و پاشان گیان لەدەست دەدات. کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی...

لە چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی “کوردی بۆ کوردی” ساز دەکرێت 

بۆ مەبەستی خزمەتکردن و ئاشناکردنی گەنجان بە زمان و فەرهەنگی کوردی لە قەزای چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی ساز دەکرێت، منداڵان و گەنجان دەتوانن...

هەواڵی ناوخۆ