لە سەنگاو کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندارن

بەهۆی شەرە تەقە لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کوژرانی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئابی 2025، ئارام مەعرووف، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو ڕایگەیاند؛ “ بەهۆی درووستبوونی شەڕ لە ڕێگایەکی نزیک سەنگاو کەسێک کوژرا و دووانیش بریندارن، لە شەڕەکە چەک بەکارهێندراوە و بریندارەکانیش بە گوللە بریندارکراون.”

بەڕێوەبەری ناحیەکە ئەوەشی ڕاگەیاند؛ ” هێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوەکانیان بۆ ڕووداوەکە بەردەوامن و تاوەکو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە دیار نییە.”

سەنگاو یەکێکە حەوت ناحیەکانی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و ئەو شەڕەی کە ئەمڕۆ ڕوویداوە لە یەکێک لەڕێگاکانی ئەو ناحیەیە بووە.