بۆ یەکەمین جار پۆلیسی گەشتیاری دادەمەزرێت

ڕەزامەندی لەسەر زیاتر لە 165 پۆلیس دراوە لە شوێنە گەشتیارییەکان، بۆ ئەوەی شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ گەشتیاران بەشێوەیەکی تەندروست بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئابی 2025، ئیبراهیم مەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، رایگەیاند؛ ” بۆ بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی گەشتیاران، بڕیار دراوە پۆلیسی تایبەتی گەشتیاری لەسەرجەم ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دابنرێت.”

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئەوەشی راگەیاند، “ڕەزامەندی لەسەر زیاتر لە 165 پۆلیسی گەشتیاریی دراوە و پرۆسەكە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، زیاتر لە 165 پۆلیس دەبێت، بەڵام ئەوەی جیاوازە لەگەڵ پۆلیسەکانی دیکە، دەبێت ئەو کەسانە دەرچووی پەیمانگەی گەشتیاری بن بۆ ئەوەی شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ گەشتیاران بەشێوەیەکی تەندروست بن.”

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند؛ ئەم هەنگاوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بەرگری و شێوازی مامەڵەکردن لە شوێنە گەشتیارەکانە لە هەرێمی کوردستان.