هۆشداریەکی توند لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان دەدرێتە ئەو کەسانەی ڕیکلام دەکەن بۆ بردنی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ گەشتی عومڕە و دەڵێت؛ گەر ئەم کارە رانه‌گرن ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ڕایگەیاند؛ “ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هۆشداری توند ده‌داتە هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ناوی جیا جیا و به به‌كارهێنانی په‌یجه‌كانی سوشیاڵ میدیا ده‌ستیان كردووه به ڕیكلام كردن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عومڕه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه‌یان هه‌بێت یاخود هاوپشك و فه‌رمانبه‌ر بن له هیچ كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومڕه.”
حەج و عومڕەی کوردستان ئەوەشی ڕاگەیاند، “هه‌ر كه‌سێك له دوای ئه‌م هۆشدارییه ئه‌م كاره رانه‌گرێت ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه .”
چوار ڕۆژ لەمەوبەر، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی کوردستان “دەروازەی حەج”ی بڵاوکردەوە و هاووڵاتیان دەتوان لە ڕێگای ئەو ماڵپەرەوە بۆ حەج ناوی خۆیان تۆمار بکەن و تا ئەم ساتە 9,361 هاووڵاتی ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ گەشتی حەجی ساڵی داهاتوو.