کەسوکاری کوژراوانی بەنزینخانەکەی هەولێر لەلایەن پارێزگاری هەولێر پێشوازیان لێ کراو و ڕایانگەیاند؛ “سەر سەرۆک بارزانی بانگهێشتی کردووین و سوپاسی دەکەین.”
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئابی 2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ هەر یەک لە کەسوکاری کرێکارێکارە کوردەکە و دوو گەنجە عەرەبەکەی لە بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر کوژران کۆبووەوە و پارێزگار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند؛ “پرسەی کوژراوەکانی ]بەنزینخانەکە[ بە هی خۆمان دەزانین و تاوانبارەکە رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.”
ڕەعد ئیسماعیل، برای کوژراوە کوردەکە دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، “نابێت کێشەکە بکرێتە نەتەوەیی و ڕووداوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە کورد و عەرەبەوە نییە، ”ئەوە ناحەزانی کورد و کوردستانن بابەتەکە بەوشێوەیە پیشان دەدەن.”
هەروەها باوکی یەکێک لە گەنجە کوژراوە عەرەبەکانیش سوپاسی سەرۆک مەسعود بارزانیی کرد کە بانگهێشتی کردوون و باسی لەوەش کرد،”پشتیوان بە خودا ئەم جۆرە رووداوانە دووبارە نابنەوە.”
شەوی چوارشەممە 2025-08-06کارمەندی بەنزینخانەیەک لە هەولێر دەستڕێژی گولـلەی کردە سەر دوو هاووڵاتیی عەرەب، کە بەهۆیەوە هەردوو هاووڵاتییەکان و هاونیشتمانییەک کوژران.