گەورەترین پارکی کوردستان لە زاخۆ دروست دەکرێت

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت: پارکێک لەسەر هەزار دۆنم زەوی لە زاخۆ دروست دەکرێت و دەبێتە گەورەترین پارکی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، 29ـی ته‌ممووزی 2025، لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە زانکۆی زاخۆ، کە لەلایەن کوردستان فاوندەیشن بە هەماهەنگیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕێکخراوە، گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ موژدەی گەورەترین پارکی کوردستان لە زاخۆ بە خەڵکەکەی ڕاگەیاند .

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتی: لەسەر ڕووبەری نزیکەی هەزار دۆنم زەوی پارکێکی گشتی لە زاخۆ دروست دەکرێت کە دەبێتە گەورەترین پارک لە سەرتاسەری کوردستان.

گوهدار شێخۆ دەشڵێت: پیشەسازیی کۆنی زاخۆ ماوەیەکە کاری لەسەر دەکرێت کە هەڵبگیرێت و بکرێتە سەوزایی، کە ڕووبەرەکەی 400 دۆنمە.