بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی نووسینی تابڵۆ و شوێنە گشتییەکان، پارێزگای دهۆک کۆبووەوە
ئەمڕۆ 28ـی تهممووزی 2025، بە مەبەستی جوانکردنی شوێنە گشتییەکان و سیمای شار، لە پارێزگای دهۆک کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێوەبەری فەرمانگە و لایەنە پەیوەندییدارەکان.
لە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لەسەر نووسینی سەر تابڵۆی شوێنی گشتی، مارکێت، کۆمپانیا و ڕێستوڕانتەکان لەگەڵ زمانی عەرەبی و ئینگلیزی، بە زمان و ڕێنووسی کوردیی دروست بنووسرێن.