وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ لە ئەمرۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی دەرەوەی هەرێم سەردانی تۆماری زانکۆکان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانتان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی تەمموزی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و بەپەلە داوا لە سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لە دانیشتوانی پارێزگاکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی دەکات، سەردانی زانکۆکانیان بکەن بۆ دەست پێ کردنی پڕۆسەی دامەزراندنیان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی ڕاگەیاند، “بۆ ئەم مەبەستە پێویستە لە ئەمڕۆوە سەردانى تۆمارى گشتى زانکۆکانتان بکەن بۆ زانیارى و وردەکارى لەبارەى چۆنیەتى دەست پێ کردنى پرۆسەکەو پێشکەشکردنى فۆڕمەکان.”
لە پاشان لە ڕێگەى تۆمارى زانکۆکانەوە ڕاستەوخۆ داتاکان بۆ ئەنجومەنى ڕاژەى گشتى فیدرالى دەنێردرێت.