دوای دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت؛ کۆبوونەوەکە نایاسایی بووە و جێگرەکەشی دەڵێت، تەواو یاسایی و بێ کێشە بوو.
دوێنێ سێشەممە، 5-8-2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پێنج پڕۆژەیاسا و خوێندنەوەی پێنج پڕۆژەیاسای دیکە کۆبووەوە و ئەمڕۆ بۆچوونی جیا لەنێو سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەیە سەبارەت بە یاسایی بوونی دانیشتنەکە.
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق نایاسایی بوو، هاوکات موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: دانیشتنەکە یاسایی و بێ کێشە بووە.
هەریەک لە فراکسیۆنە کوردییەکانی پارتی و یەکێتی بەهۆی گومانی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بەشدارییان لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان نەکرد.