میران عەلی گۆرانیبێژی باشووری کوردستان ڕایدەگەینێت، گۆرانییەک بە دووێت لەگەڵ دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر بە ژیری دەستکرد بڵاودەکاتەوە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، هونەرمەند میران عەلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە کە لە نزیکترین کاتدا بەرهەمێكی هاوبەش ‘دووێت’ لەگەڵ هونەرمەند ئەردەلان بەكر بە ژیری دەستكرد بڵاودەكاتەوە.
میران سوپاسی ژیری دەستکرد و خانەوادەی هونەرمەند ئەردەڵان بەکر دەکات و دەڵێت، “سوپاس ژیری دەستكرد كە ئەو هەلەی پێدام لەگەڵ گەورە هونەرمەند ئەردەڵان بەكر كارێكی هاوبەشم هەبێت و سوپاس بۆ ڕێگەپێدانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو.”
میران عەلی ئەوەشی ڕاگەیاند؛ بەرهەمی ‘’وای لە تۆ دونیا’’ لە نووسین و ئاوازی خۆمە و لە ڕێکەوتی 5 ی 8 ی 2025 كاتژمێر 8:00 ی شەو بڵاودەكرێتەوە.