مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

سبەی مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئابی 2025 وەزارەتی داریی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ “ ڕۆژی چوارشەممە ( 6ی ئابی 2025 ) مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.”

کۆتا جار لە 28ی تەمموزی 2025 مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مووچەی مانگی نیسانیان وەرگرت.