قوباد تاڵەبانی: لە مێژووی دوور و نزیکدا ئێزدییەکان دەیان جار کەوتوونەتەبەر شاڵاوی رەشەکوژی و جینۆسایدەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ی ئابی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 11ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:

– لە یازدەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی خوشک و برایانی ئێزدیماندا، یادی هەموو قوربانییانی ئەو تاوانە گەورە و لەبیرنەکراوە بەرز رادەگرین و سڵاو دەنێرین بۆ کەسوکاری سەربەرزیان.

– لە مێژووی دوور و نزیکدا ئێزدییەکان دەیان جار کەوتوونەتەبەر شاڵاوی رەشەکوژی و جینۆسایدەوە، کە دوایین جار بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هەوڵی سڕینەوە و لەناوبردنیان درا.

– بۆ ئەوەی جارێکیتر رووبەڕووی هیچ جۆرە ستەم و نادادییەکی تر نەبنەوە، ئەرکی ئەخلاقی و نیشتمانیی تەواوی پێکهاتەکانی گەلی کوردستانە لەمەودوا بە هەموو تواناوە پشتوپەنایان بین و داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانیان بین.