کۆربەندی ON TOP لە شاری کریفێڵدی وڵاتی ئەڵمانیا ساز دەکرێت و حەمە هاشم وەک شێوەکارێکی کورد، بەشدار دەبێت. کۆربەندەکە یەک هەفتە ده‌خایه‌نێت، له 15 تا 22ـى ئابی 2025 بەردەوام دەبێت و هونەرمەندانی خاوەن بیرۆکە و ستایلە جیاوازەکان لەم سەکۆیە کۆ دەکاتەوە.
ON TOP ناوەندێکی بە ئه‌زموون و کارگەیەکی هاوبەشی هونەرمەندانێكه كه ئایدیاى جیاواز و خاوه‌نى ستایلى جیاوازن، کولتووری جیاواز و خوێندنی جیاواز، بیرۆكه‌ى بنەڕەتی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ش پرۆسەی کارکردنی کراوە و کۆمەڵایەتییە، واتا هونه‌رمه‌نده‌كان له‌وێ تابلۆكانیان درووست ده‌كه‌ن و دواتر له پێشانگایه‌كى هاوبه‌شدا نمایشى ده‌كه‌ن.
حەمە هاشم دەڵێت: “هونەرمەندانێک کە خۆیان بۆ کامپی هونەری ئامادە دەکەن و دەیانەوێت بچنە ناو گفتوگۆی هونەرییەوە، پێشتر هه‌ڵبژێردراون و بانگهێشت کراون بۆ به‌شداریكردنیان له‌و كۆربه‌نده گرنگه. “
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە دواى ته‌واو بوونى كاره‌كان پێشانگایەکی هاوبه‌ش بۆ پێشکەشکردنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان دەکرێتەوە کە لە 22ـی ئاب تا 25ـی ئەیلوولی 2025، به‌رده‌وام ده‌بێت .
حەمە هاشم، یەکێکە لە هونەرمەند و شێوەکارە دیارەکانی هەرێمی کوردستان، کە خاوەنی دەیان بەرهەمی هونەرییە و چەندین گەلەری هونەریی و پیشانگای شێوەکاری تایبەت بە نموونەی کارەکانی خۆی لە زۆرینەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ڕێك خستووە.