شاعیری ساختە و ڕەخنەگری قولابی

حەمەسەعید حەسەن

گەندەڵی هەموو گۆشەیەکی گرتووەتەوە، هەر لە مەرزەکانەوە، تا ناوەندی شارەکان، هەر لە هاوردەکردنی دەرمانی ئێکسپایەرەوە، تا هێنانی هێلکەی بۆگەن و جگەری ڕزیوی بەستووی مریشک، هەر لە سیاسەتکاری ماوەبەسەرچووەوە، تا پەرلەمانتاری فرێشی کارگەی درۆ، هەر لە بێژەری نەفامەوە، تا شاعیری زڕ، هەر لە ڕۆژنامەنووسی بێسەوادەوە تا سەرنووسەری فەل. جاران شیوعی پشتی (گۆران)ی دەگرت کە کەس لەو شاعیرتر نەبوو، یەکێتی کۆمەکی شێرکۆ بێکەسی دەکرد کە باڵای هیچ شاعیرێکی دیکەی هاوسەردەمی، ‌هێندەی بەژنی وی بڵند نەبوو، پارتی کام خەڵات ‌هێژایە، بە مام هەژاری دەبەخشی کە شیاوی لەوە زیاتریش بوو، هەنووکە حیزب ئاوەڕۆ بە نرخی کانی و زەلکاو بە بەهای زەریاچە و چۆراوگەمان وەک تاڤگە بەسەردا ساغ دەکاتەوە.

گەندەڵی هەموو جومگەیەکی گرتووەتەوە، ئەوە گەندەڵییە، نزیکەی نیو سەدەیە خۆت بە نووسینەوە سەرقاڵ کردووە، خۆت پێ شاعیرێکی پێنج ئەستێرە، یان نووسەرێکی گەورەی گەلەکەمانە، کەچی عەقڵت بەوە ناشکێت، بچیت کتێبێک لەسەر ڕێزمان، نامیلکەیەک لەبارەی ڕێنووسەوە و باسێک دەربارەی خاڵبەندی بخوێنێتەوە. بەوە نابیت بە شاعیر، بەدەم دەستڕاوەشاندن و نەڕەنەڕەوە، شتێک بخوێنیتەوە کە هەر چییەک بێت، شیعر نییە، بەوە نابیت بە نووسەر، کتێبێکی زلی بێ هونەر، بە نرخی ڕۆمان بەسەر کۆلکەخوێنەردا ساغ بکەیتەوە. بەرلەوەی دەست بە نووسین بکەیت، بڕۆ خۆت فێری ڕێنووس و ڕێزمان بکە، نەتەوە نییە لە دونیادا، نووسەرەکانی نەزانن بە زمانێکی دروست بنووسن، ئەم گەندەڵییە تایبەتە بە گەلی کورد. تۆ کە زمانی دایکت نازانیت، ئەوە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە هیچ زمانێکی بێگانەیش نازانێت، ئیدی بۆچی سواری کۆڵی وەرگێڕان بوویت؟ لەشکری لە ژمارە نەهاتووی بندیوار، لەم حیزب یان لەو وەزارەتدا نییە، لە کێڵگەی پڕ دڕکوداڵی نووسین و وەرگێڕاندا هەیە.

ئەو گەندەڵکارییەی لە بواری ڕەخنەی ئەدەبیدا هەیە، پەڵەیەکی شەرمەزارییە، بە تەوێڵی بزاڤی ڕۆشنبیریی ئێمەوە. شاعیرۆکە هەیە، شیاوی ئەوە نییە، ناوی بخرێتە ڕستەیەکی بەسوودەوە، دەیان ساڵە دەنووسێت و هێشتا ڕستەیەکی شیعریی بەرهەم نەهێناوە، کەچی زوو زوو (یەکێک) بەگیر دەهێنێت، (توێژینەوە) لەبارەی میعرەکانییەوە بنووسێت، یەکەیش چونکە نامۆیە بە دونیای هەڵسەنگاندنی ئەدەبی، مل دەدات و شتێک لەبارەی شتەکانییەوە دەنووسێت. ئەگەری ئەوە هەیە، لیستێک بەناوی شاعیرانی ساختە و ڕەخنەگرانی قولابییەوە بڵاو بکەمەوە.

هاوبەشی کردن

هەرێمی کوردستان لە هەمبەر پێشهاتی نوێ

سەفا ئەنوەر جیهان بە گشتی و تایبەتتر ڕۆژهەڵاتی ناوین لە بەردەم گۆڕانکاریی سیاسی، سەربازی، ئابووری و جوگرافیدان. بێگومان هەرێمی کوردستان بەدەر نییە لەم گۆڕانکاریانەدا، لە...

سنووری نوێی تەندروستی دەروونی: چاکبوونەوە بە واقیعی مەجازی [VR]

سارا سەروەر تەکنەلۆژیا لە ئەمڕۆدا تەنها ژیانمان ئاسانتر ناکات، بەڵکو لە قاڵبیشی دەدات و شێوەی پێدەبەخشێت. کاریگەرییەکانی لە هەموو لایەنەکانی ژیانماندا بەدی دەکرێن، لە پەروەردە...

سەلامەتی سووتەمەنی: چۆن بەنزینخانەکانی کوردستان دەتوانن ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوەی داهاتوو بکەن

کامیار دێرانەیی تۆڕی سووتەمەنی فراوانتری کوردستان لە بیست ساڵی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان بە خێرایی گەشەی کردووە. ڕێگا و ئۆتۆمبێل و خەڵکی زیادی کردووە ئەمەش واتە ئێستا...

هەڵبژاردنی عێراق، پرسێکی چارەنووسساز بۆ کورد

سالم جاسم هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە لە عێراقی فیدراڵدا، لەڕووی سیاسی، ئابووری، گەشەسەندن، دیپلۆماسی و سەربازییەوە هەرێمی کوردستان بەبێ عێراق ئەستەمە بگاتە جیهانی دەرەوە. ئەمەش...

چۆن منداڵەکانمان بگەڕێنینەوە سەر خوێندن

سەفا ئەنوەر لە سیستەمی خوێندنی وڵاتان بە گشتی ماوەیەکی دیاریکراو داندراوە وەک پشوو بۆ قوتابیان، ئەگەرچی لە هەر وڵات و ناوچەیەک سیستەم و یاسایەکی تایبەتی...

کارەکتەرە متمانەپێکراوەکەی ئەمریکا و ناوچەکە

سالم جاسم بەم دواییانە هاوکێشەگەلێک لە ناوچەکەدا گۆڕاون و پێشھاتی نوێیش ھەن، لە هاوکێشەی سیاسی، ئابووری و سەربازییەوە بگرە تا نەتەوەییش. دوێنێ دەسەڵاتێک لە سووریا...

ڕێککەوتنە مێژووییەکەی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت

کامیار دێرانەیی دوای نزیکەی دوو ساڵ لە ڕاگرتنی، بڕیارە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، ئەوەش دوای ڕێککەوتنێکی گرنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی...

ڕیفراندۆم، شانازییەکی گەورە

ڕەوشت موحەممەد ڕیفراندۆم ڕێگایەکی دیموکراسییە کە نەتەوەیەکی دیاریکراو لە دەوڵەتێک لەسەر پرسێکی چارەنوسساز دەنگ دەدات، جا چ پرسێکی گشتی بێت یان نەتەوەیی. سەرکردایەتیی سیاسیی کورد...

گەلی كشتوكاڵ

کوردۆ شابان كتێبی "شوق المستهام في معرفة رموز الأقلام" ساڵی 241ی كۆچی (855ی ز) نووسراوە، ڕۆژهەڵاتناسێكی نەمساوی بەناوی جۆزێف هامەر لە ساڵی 1801 لە مۆزەخانەی...

هەواڵی ناوخۆ