ڕۆژی پێنجشەممە، 31-07-2025، سەرۆک مەسعوود بارزانی بەبۆنەی 42ـەمین ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
– ڕژێمی پێشووی عێراق 8 هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانی لە تەمەنی 9 ساڵ تاوەکو پیرەمێردی 90 ساڵان بەزۆر ڕاپێچی بیابانەکانی باشووری عێراقی کردن و لەوێ دڕندانە کۆمەڵکوژی کردن.
– بەداخەوە هێشتا هەندێ کەس هەن کە عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقڵیەتە شۆڤینیی و نکۆڵیکارییە سیاسەت دەکەن.
– ئەو تاوانە بەشێک لەو تاوانانە بوو کە بەسەر رۆڵەکانی گەلی کوردستاندا هاتووە،” وەک بێسەروشوێنکردنی گەنجانی فەیلی، ئەنفالی گەرمیان و بادینان، و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.
– سوپاسی جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆران دەكەم كە لەم ڕۆژە سەختانەدا هاوسۆزی بارزانییەكان بوونە و یارمەتییان داون.
لە ساڵی 1983 ڕژێمی پێشووی عێراق 8 هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانی لە تەمەنی 9 ساڵ تاوەکو پیرەمێردی 90 ساڵان لە بیابانەکانی عێراق زیندەبەچاڵکردن.