چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن میدیایەکی ناوخۆیەوە وا بڵاوکرایەوە کەوا تێچووی کتێبێکی سەرۆککۆماری عێراق بەناوی “بەڵگەنامەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی” تێچووەکەی (4) ملیار دیناری عێراقیی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە و دەڵێت: تێچووی كتێبەكەی سەرۆككۆمار (39) ملیۆن دینارە، نەك (4) ملیار دینار.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئەو زانیاریانەی کە بڵاودەکرێنەوە پابەندبوونیان بە رێکار و پرەنسیپی میدیای پیشەیی نییە. سەرۆکایەتیی کۆمار پابەندبوونی خۆی بە مافی یاسایی خۆی دووپات دەکاتەوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی ئەو لایەنانەی کە مەرامی تێکدانی شکۆمەندی دەوڵەت و زیانگەیاندنە بە دامەزراوە رەسمییەکان.
دەقی ڕونکردنەوەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار:
یەکێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی هەواڵی ناڕاستی سەبارەت بە کتێبی “بەڵگەنامەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی” بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە تێچووی چاپکردنەکەی ٤ ملیار دیناری تێپەڕاندووە. لە کاتێکدا سەرۆکایەتی کۆمار تێچووی چاپکردنی کتێبەکە کە بەناراست خراوەتەروو ڕەتدەکاتەوە، دوپاتی دەکاتەوە کە تێچووی چاپکردن لەچوارچێوەی ئەو تێچووە پەسەندکراوانەی کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار- بەشی گشتی کاروباری ڕۆشنبیرییەوە دەرچووە، کە کتێبەکەی چاپکردووە، کە بڕی ٣٩،٣٧٥ هەزار دیناری تێچوە، کە بە پسوڵەی رەسمی بەبەڵگە کراوە.
هەروەها سەرۆکایەتی کۆمار ئەو پرۆپاگەندانەی ناوزڕاندن و ساختەکاریی ڕەتدەکاتەوە کە لەلایەن بەشێک لە میدیای کوردیی سەر بە سیاسییە شکستخواردووەکانەوە دەکرێت، بە ئامانجی چەواشەکردنی بیروڕای گشتی و پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان و بەکارهێنانی سەرچاوەکان بۆ بەرژەوەندییە تایبەتیان.
ئەو زانیاریانەی کە بڵاودەکرێنەوە پابەندبوونیان بە رێکار و پرەنسیپی میدیای پیشەیی نییە، چونکە لەسەر بنەمای متمانەپێکردن لە گەیاندنی ڕاستییەکاندا نییە. لەم بارەیەوە سەرۆکایەتی کۆمار پابەندبوونی خۆی بە مافی یاسایی خۆی دوپات دەکاتەوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی ئەو لایەنانەی کە مەرامی تێکدانی شکۆمەندی دەوڵەت و زیانگەیاندنە بە دامەزراوە رەسمیەکان.
سەرۆکایەتی کۆمار هەروەها پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و ڕۆڵی میدیا لە خستنەڕووی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی و بەدواداچوون بۆ ڕاستییەکان و پشت بەستن بە سەرچاوە رەسمیەکان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتەکاندا دووپات دەکاتەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پیشەیی دەکات پشت بە سەرچاوە رەسمیەکانی سەرۆکایەتی کۆمار ببەستن و ئامادەیی خۆی بۆ خستنەرووی زانیاری بە میدیاکان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پەیوەست بە کارەکانی دووپات دەکاتەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٥