رۆژی دووشەممە مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27 تەمموزی 2025 وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە 28ی تمموزی 2025 مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت. هاوکات لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە تەواوی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕاگەیاند،” هەر ڕۆژی دووشەممە 28ی تەمموزی 2025 مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2025 و مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی 2024ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1ی تەمموزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.”
هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەو فەرمانبەرانەی لە دوای 1ی تەمموزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەی دامەزراون، مووچەکانیان لە داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.