بۆ ساڵی خوێندنی 2025 -2026 زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر 425 کورسی خۆڕایی خوێندن پێشکەشی قوتابیانی نێودەوڵەتی دەکات تاوەکو لە هەرێمی کوردستان بخوێنن.
سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی پ.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ئەنجوومەنی زانکۆ 425 کورسی خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش بە قوتابییانی وڵاتانی دەرەوە کراوە بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە قوتابییانی نێودەوڵەتی و بەرەپێشچوونی زانکۆ.
زانکۆی سەڵاحەدین کە بە زانکۆی دایک ناسراوە، بەردەوامە لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان، لە نوێترین دەرفەتی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ قوتابیانی دەرەوەی وڵات، تا ئێستا دوو قوتابی داواکارییان پێشکەشکردووە
زانکۆی سەڵاحەدین لە 16 کۆلێژ و 95 بەشی ئەکادیمی پێکدێت، ژمارەی قوتابییانی بەرایی لە 2500 قوتابی پێکهاتووە.