دوو پەیامنێر و دوو وێنەگری کەناڵی جەزیرە لە غەززە کوژران

شەوی ڕابردوو کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند؛ دوو پەیامنێر و دوو وێنەگرمان لە شاری غەززەی وڵاتی فەلەستین بەر بۆردوومانی ئیسرائیل کەوتن و گیانیان لەدەست دا.

شەوی یەکشەممە، 10ی ئابی 2025  کەناڵی جەزیرە لەسەر زاری بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا لە غەززە هەواڵی گیان لەدەست دانی تیمەکەی بڵاوکردۆتەوە.

تیمەکەی کەناڵی جەزیرەی قەتەری پێکهاتبوون لە دوو پەیامنێر بە ناوەکانی، “ئەنەس شەریف و موحەممەد قرەیقەع”، هەروەها “ ئیبراهیم زاهیر و موحەممەد نەوفەل” وێنەگرانی کەناڵەکە لە بۆردوومانکە کوژران.

ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە لە 7 ی 10ی 2023 تاوەکو ئێستا 237 ڕۆژنامەنووس لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون و بەتەنها 187 ڕۆژنامەنووسیان لە ناو شاری غەززە کوژراون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە کە بە ئەنقەست ڕۆژنامەنووسانی کردبێتە ئامانج.

هاوبەشی کردن

بێ پارەی نەی هێشت حیزبێکی کوردی بەشداری هەڵبژاردن بکات

حیزبی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان بەهۆی بێ پارەی نەیانتوانیووە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بکەن و دەڵێن؛ “خەرجیمان لەسەر شانی ئەندامانمانە.” ڕۆژی شەممە 9ی ئابی 2025، كامیل حاجی...

بەشدار بازیانی: مەسرور بارزانی سەرقاڵی ڕازیکردنی ئیدارەی “ترامپ”ـە بۆ جیاکردنەوەی بەشە بودجەی کورد لە بەغدا

ڕۆژنامەنووسێک زانیاری دەربارەی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت؛ مەسرور بارزانی ماوەی چەند ڕۆژێکە گەیشتوەتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەرقاڵی...

هەواڵی ناوخۆ