ترەمپ: 60 ملیۆن دۆلارمان بۆ غەززە خەرجکردوە

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترن لێدوانی بە نیگەرانیەوە باس لە خەرجکردنی 60 ملیۆن دۆلار دەکات بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە، بەڵام لە بەرامبەردا کەس سوپاسی نەکردووە.

رۆژی یەکشەممە، 27ی تەممووزی 2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند:”دوو هەفتە لەمەوبەر 60 ملیۆن دۆلارمان بۆ هاوکاریکردنی خۆراکی لە غەززە خەرجکرد و کەس سوپاسی نەکردین”. 

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەش کرد: حەماسیشی بە بردنی ئەو هاوکارییە مرۆییەکان تۆمەتبارە، کە بۆ خەڵکی غەززە دەنێردرێت و گوتی، “لە غەززە، پارە و خۆراک و هەموو شتێک دەدزرێت و پێویستە ئیسرائیل بڕیارێک لەبارەی غەززەوە بدات.”

زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە غەززە بە دەست برسیەتییەوە دەناڵێنن بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل، دوا جار خەڵکی غەززە خواردنیان دەست گەیشتبێت 27ی تەمموزی 2025 کە لە ڕێگای وشکانی و ئاسمانی خواردنیان بەدەست گەیشت.