بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا؛ داهاتی سندوقی شێرپەنجە لە مەترسیدایە 

د. یاد نەقشبەندی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دۆخی نەخۆشخانەی هیوا تایەبەت بە شێرپەنجە دەخاتە ڕوو و دەڵێت؛ لە ئێستادا داهاتی گومرگی خواردنەوە کحولییەکان و جگەرە ناگەڕێتەوە بۆ سندوقی شێرپەنجە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئابی 2025 ، د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند؛ “ داهاتی سندوقی شێرپەنجە لە %60 کەمیکردووە و لە مەترسی دایە، چونکە خەرجیمان زۆر زیاترە لەو داهاتەی کە دێتە سندوقەوە”.

دەربارەی داهاتی ئێستای سندوقی شێرپەنجە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئەوەشی ڕاگەیاند؛ “ پشکی شێری داهاتی سندوقی شێرپەنجە لەئێستادا لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی سلێمانییە، داواش لە حکومەتی عێراق دەکەین زیاتر هاوکاری نەخۆشخانەکەمان بکات.” 

دکتۆر یاد جەختی لەوە کردەوە، ئەو خزمەتگوزاری و چارەسەرانەی لە نەخۆشخانەکەمان پێشکەش بە توشبووانی شێرپەنجە دەکرێت، لە هیچ سەنتەرێکی شێرپەنجە لە تەواوی عێراق ناکرێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە باس لەوەش دەکات، “تێچووی مانگانەی چارەسەری هەندێک نەخۆشی شێرپەنجە نۆ ملیۆن دینارە، دەبێت کاربکەین بۆ زیاکردنی داهاتی سندوقی شێرپەنجە و بەرپرس نین لەو رێکخراوانەی بە ناوی نەخۆشانی شێرپەنجەوە پارە کۆدەکەنەوە.”

نەخۆشخانەی هیوا، نەخۆشخانەیەکی 180 قەڵەوێرەییە و تایبەتە بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن. هیوا بە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی عێراق لەڕووی زانستییەوە چارەسەر پێشکەش بە هەموو تەمەنەکان دەکات.

هاوبەشی کردن

خواردنگەیەک 35 هاووڵاتی ژەهراوی دەکات

ژمارەیەک هاونیشتمانی بەهۆی خواردنی خێرا لە یەکێک لە خواردنگە خێراکانی شاری دهۆک  ژەهراوی دەبن. ڕۆژی دووشەممە 25 ئابی 2025 مەتین جەمیل، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند؛ “ ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی خواردنی ژەمی ئێوارە...

توێژینەوەیەک؛ شیری قوتوو کێشە بۆ کۆرپە دروست دەکات

توێژینەوەیەکی فەرەنسی ئاشکرای دەکات شیری قوتوو بە ئاسانی هەرس نابێت و پڕۆتینەکەی کێشە بۆ کۆرپە درووست دەکات، لەبەرامبەردا شیری دایک زۆر بە ئاسانی هەرس...

شیشێک لە گوونی کرێکارێک دەرهێندرا 

تیمێکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا توانیان ژیانی کرێکارێک لە مردن ڕزگار بکەن و شیشێک کە بە قوڵای 40 سانتیمەتر کە لە گوونیەوە چووبووە نێو جەستەی...

بزمارێک لە قورگی منداڵێکدا دەرهێندرا

دوای قووتدانی بزمارێک کە گەیشتبووە نێو کۆئەندامی هەناسەدان، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر ژیانی منداڵێک لە مردن ڕزگارکرا و تیمیپزیشکان لە ڕێگەی تیشکی ئێکسەوە پشتڕاست کردەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، 4ی ئابی 2025، نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر ڕایگەیاند؛ کە منداڵێک لە هەولێر بزمارێکی قووتدا و بە پەلە گەیاندرایەنەخۆشخانە و بەهۆی کردەوەی خێرای تیمەکانی فریاکەوتن و نەشتەرگەرییەوە، بزمارەکە بە سەلامەتی دەرهێنرا و لە ئێستادا تەندروستی منداڵەکە جێگیرە.  هەروەها بەرپرسانی نەخۆشخانەکە ئاماژە بەوەش دەکەن؛  ئەم جۆره حاڵەتانە باون، کارمەندانی فریاکەوتن ڕۆژانه لەسەرتاسەری هەولێر و ناوچەکانەوە  به بێ جیاوازی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوە مەترسیدارانە دەکەن.

شەوان بە ئاوی شلەتێن خۆتان بشۆن تا خەوتان خۆشتربێت

بەپێی سەرچاوەی جیهانیی مایۆکلینیک، ئەو کەسانەی لە شەودا بە ئاوی شلەتێن خۆیان دەشۆن، زیاتر خەویان خۆشتر دەبێت. مایۆکلینیک رایدەگەیێنێت: خۆشووشتن بۆ ئەوانەی هەوکردنیان هەیە باشترە...

هەواڵی ناوخۆ