بێ پارەی نەی هێشت حیزبێکی کوردی بەشداری هەڵبژاردن بکات

حیزبی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان بەهۆی بێ پارەی نەیانتوانیووە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بکەن و دەڵێن؛ “خەرجیمان لەسەر شانی ئەندامانمانە.”

ڕۆژی شەممە 9ی ئابی 2025، كامیل حاجی عەلی، سەرۆکی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند؛ “دۆخی دارایی هاوڵاتیانی هەرێم تا دێت خراپتر دەبێت و كێشمەكێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداش ئاسۆیەكی ڕوونی تیا نییە بۆ بنبڕكردنی كێشەكان و چارەسەری دۆخی دارایی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم.”

کامیل حاجی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت،” ئێمەش بەشێكین لە هاوڵاتیانی هەرێم و داهات و خەرجیمان لەسەر شانی ئەندامانمانە، هەر بۆیە نەمانتوانیوە ئەو بڕە پارە جیاوازانەی بۆ كۆمسیۆن پێویستە دواتر بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دابینی بكەین، هەر بۆیە نەمانتوانی بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەین”.

بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی كامیل حاجی عەلی، لە كۆتایی ساڵی 2023 لە بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، جیابوونەوە و دواتر ئەم حیزبە نوێیان راگەیاند.

هاوبەشی کردن

کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بەفربارین لە ڕێگەیە

کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و باس لەوەش دەکات، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و...

بە درۆن هێرشکرا و پێشمەرگەیەک شەهیدبوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان لە ناحیەی دارەشەکرانی پارێزگای هەولێر و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو. ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی...

مەزڵووم عەبدی: پاراستنی ناوچەکانمان هێڵی سوورە

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند: ئێستا هێزەکانمان لە ناوچە کوردنشینەکان جێگیربوون، پاراستنی ئەم ناوچانە هێلی سوورە و بە هەموو هێزێکمان بەرگرییان لێ دەکەین. ئەمڕۆ...

عەلی قەرەداغی: خودا سەرۆک ئەحمەد شەرع بپارێزێت

عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان دەڵێت: هەسەدە ڕیککەوتنی جێبەجێ نەکردووە و بەرپرسیارە لە هەر ڕووداوێک کە بەسەر ناوچەکەدا بێت. ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی...

سێ هێرشی چەکدارانی سووریا لەلایەن شەڕڤانان تێکشکێندران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق لە سێ بەرەی جیاواز لە سنووری کۆبانێ لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات تێکشکێندران.  ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2026، هەسەدە...

کێشە لە کارەبای هەرێم دروستبوو

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: هۆکاری کەمی کارەبا لە بەشێکی ناوچەکان بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ”بەهۆی...

لە کەرکووک و موسڵ بەفر دەبارێت

کەشناسێکی عێراقی ڕایگەیاند، عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی سارد و کەم وێنە و پێشبینی دەکرێت بەفر نەک تەنها لە بەرزاییەکان، بەڵکو لە سەنتەری پارێزگاکانی ‘کەرکووک...

کەشناسێک: شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە و لە سەنتەری شارەکانیش بەفر دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆڵێکی بەهێزی سەرما بۆ سەر ناوچەکانمان دەدات و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ 16 پلەی ژێر سفر داببەزن. ڕۆژی...

هاتووچۆی هەولێر: بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێریتان دەکەین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بۆ لەمەودوا بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێری شۆفێران دەکەین و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات توشی سزای دارایی...

هەواڵی ناوخۆ