دوای قووتدانی بزمارێک کە گەیشتبووە نێو کۆئەندامی هەناسەدان، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر ژیانی منداڵێک لە مردن ڕزگارکرا و تیمیپزیشکان لە ڕێگەی تیشکی ئێکسەوە پشتڕاست کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 4ی ئابی 2025، نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر ڕایگەیاند؛ کە منداڵێک لە هەولێر بزمارێکی قووتدا و بە پەلە گەیاندرایەنەخۆشخانە و بەهۆی کردەوەی خێرای تیمەکانی فریاکەوتن و نەشتەرگەرییەوە، بزمارەکە بە سەلامەتی دەرهێنرا و لە ئێستادا تەندروستی منداڵەکە جێگیرە.
هەروەها بەرپرسانی نەخۆشخانەکە ئاماژە بەوەش دەکەن؛ ئەم جۆره حاڵەتانە باون، کارمەندانی فریاکەوتن ڕۆژانه لەسەرتاسەری هەولێر و ناوچەکانەوە به بێ جیاوازی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوە مەترسیدارانە دەکەن.