ئافرەتێکی تەمەن  22  ساڵان لە دەڤەری ڕاپەڕین خنکا

شەوی ڕابردوو ئافرەتێکیی تەمەن ٢٢ ساڵان لە ناحیەی بنگردی دەڤەری ڕاپەرین لە نێو زێیی بچوکدا خنکا.

ئەمرۆ چوار شەممە، 6 ئابی 2025 بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەرین ڕایگەیاند؛ “شەوی ڕابردوو لە سنوری ناحییەی بنگرد خوار گوندی مەنداوە ئافرەتێک بە ناوی دالیا کە تەمەنی 22 ساڵە و خاوەنی منداڵێکە لە نێو زێی بچووکدا خنکا”.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین؛ “دالیای تەمەن 22 ساڵان لەگەڵ سێ ئافرەتی تر دەچێتە نێو ئاوی ڕووباری دەربەندەوە و لەناکاو هەموویان نقوم دەبن و دیار نامێنن.

چیڕۆکی خنکانی دالیا بەو جۆرە بووە؛ دوای ئەوەی هەموویان لە نێو ئاوەکە ون دەبن، سێ ئافرەتەکەی تر ڕزگار دەکرێن، بەڵام بۆ ڕزگارکردنی دالیا پەیوەندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕینەوە دەکرێت و ڕاگەیاندراوەکەی بەرگری شارستانی دەڵێت، “تیمەکانمان توانیویانە لە ماوەی 10خولەکدا تەرمی دالیا بە خنکاوی دەربهێنن.”

گوتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا 2 هاووڵاتی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خنکاون و زیاتر لە 22ی دیکەش رزگار کراون.